جۆن کێربی : ئه‌مریكا هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێری زۆر به جدی وه‌گرتووه‌و له كات و شوێنی خۆی وه‌ڵامی توندمان بۆیان ده‌بێت
دواى ئه‌وه‌ی هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت كه به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و زانێكی زۆری ماددیش به‌ر هاووڵاتیانی سڤیل كه‌وت، رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، به جۆرێك ئه‌مریكا له زاری گوته‌بێژی پینتاگۆن رایگه‌یاند كه به توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌ده‌ینه‌وه.
جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، ئێستا له هه‌ولی به ده‌ست ھێنانی زانیاری وردین كه چ لایه‌نێك هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێری ئه‌نجامداوه، به دڵنیایه‌وه دوای پشتراستكردنه‌وه‌ی تاوانباران به توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه تاكو ئێستا لێكۆڵینەوەكان لەسەر هێرشەكانی هەفتەی رابردووی سەر شاری هەولێر بەردەوامی هه‌به‌و و هێرشەكانی سەر هەولێرمان بەجدی وەرگرتووە و لەكات و شوێنی گونجاو‌دا وەڵام دەدەینەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه‌هێرشەكانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا مەترسیدارن و ئێمەش مافی ئەوەمان هەیە بەرگری لەخۆمان بكەین .