یه‌كێتی ژماره‌یه‌ك پۆست كه‌ به‌ركه‌وته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن له‌ هه‌له‌بجه‌ راده‌ستی  گۆڕان ناكات و ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون

 

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی له‌ حكومه‌تی خۆجێی هه‌له‌بجه‌ رێككه‌وتنیان هه‌یه‌ و به‌ پێی رێككه‌وتنی نێوانیان چه‌ند ساڵێك جارێك پۆسته‌كان ئالۆگۆر ده‌كرێن و  بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش گله‌یی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كاتی ئالوگۆڕی هاتووه‌و به‌ڵام یه‌كێتی ئاماده‌نیه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌ی گۆڕان بداته‌وه‌.

نزار محموود، به‌رپرسی مه‌كۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان  له‌ باره‌ی پرسی ئالوگۆڕكردنی پۆسته‌كانی  حكومه‌تی خۆجێی هه‌ڵه‌بجه‌، رایگه‌یاند كه‌ رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه‌ بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی له‌و پارێزگایه‌، به‌ڵام دوای پێدانی ناوی كاندیدانمان بۆ به‌ركه‌وته‌ی حزبی له‌و پارێزگایه‌ یه‌كێتی ئاماده‌ نیه‌ وه‌ڵاممان بداته‌وه‌و پۆسته‌كانمان راده‌ست بكات.

ئه‌و به‌ر پرسه‌ی گۆڕان ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ ناوی سه‌رجه‌م كاندیدانمان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان داوه‌ به‌ یه‌كێتی و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستاو ده‌ستیی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ كادیرانی ئه‌و حزبه‌ بكه‌ن ، یه‌كێتی ئه‌گه‌ر چی به‌ڵێنی داوه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌ ئه‌نقه‌ست رێككه‌وتنه‌كه‌ دوا ده‌خات و نایه‌وێت پۆسته‌كان راده‌ست بكات.

 

Back to top button