ئاگاداریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی دامه‌زراندنی مامۆستایان به شێوه‌ی وانه‌بێژ

له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان به رووی قوتابیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌ره‌وه‌ده‌ی هه‌ولێر رایده‌گه‌یێنێت كه هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووی وانه وتنه‌وه به شێوه‌ی وانه‌بێژ هه‌یه، ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سنوره‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن و له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاندووه ئاگاداری ئەوكەسانە دەکەینەوە کە داوای فۆرمی بوون بە وانەبێژییان کردووە، سەرەتا پێویستە فۆرمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە.
ئاماژەبەەشکراوە: بەهیچ شێوەیەك فۆرم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت، بەڵكو لەو پەروەردەی داوای وانەبێژی كردووە لەهەمان شوێن فۆڕمەكە وەردەگرێت، وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت.