عه‌لی حه‌مه ساڵح و شیرین ئه‌مین بۆ یه‌كێتی: ناتوانن به وروژاندنی كه‌یسی گیراوانی بادینان په‌له‌ی خوێنی 10 شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌كان و شه‌هید كاوه گه‌رمیانی له رووخسارتان بكه‌نه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و میدیاكانی پرسی ده‌ستگیركردنی پێنج تاوانباری بادینانی كرده كه‌ره‌سته‌یه‌كی میدیای و وه‌ك بابه‌تێكی سیاسی بۆ سوالكردنی سۆزی خه‌لكی به‌كارهێنا، دوو په‌رله‌مانتار له نامه‌یه‌كدا بۆ یه‌كێتیدا رایده‌گه‌یێنن، ئەگەر گۆڕانکاری بەسەر باوڕتاندا ھاتوە له باره‌ی ئازادی و پشتیوانی ئازادی دەکەن، پێویستە بکوژی ڕاستەقینەی شەھید کاوە گەرمیانی ئاشکرا بکرێت و دادگایی بکرێت.
شیرین ئه‌مین و عه‌لی حه‌مه ساڵح له په‌یامێكدا بۆ یه‌كێتی ده‌شنووسن، ئەگەر دەڵێن بکوژی شەھید کاوە گەرمیانی ئێستا لە زیندانە، نەخێر ؟ ئەو تاوانبارە تەنھا بەکرێگیراوی دەسه‌ڵاتدارەنە، نەک بکەری شەھیدی قەڵەم، ھەموان دەزانن کاوە گەرمیانی لەئەنجامی ئاشکرا كردنی دۆسییەی گەندەڵی بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی تیرۆرکرا بفەرمون بکوژی راستەقینەو ئەوەی لە پشتیەتی ئاشکرای بکەن و بدرێتە دادگا.
هه‌روه‌ها ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره نووسیویانه، ناتوانن به وروژاندنی كه‌یسی گیراوانی بادینان پەڵەی خوێنی شەھیدانی ١٧شوبات و شەھیدانی نان و ئازادی و کاوەگەرمیانی لەسەرڕوخساری حوكمڕانی خۆتان بکەنەوە، و زۆر تێنەپەڕیوە بەسەر شەھیدکردنی دە گەنجی خێر لەخۆنەدیو، کە لەسەر نان ئازادی ھاتنە شەقام و لە سنوری دەسەڵاتداری ئێوەدا شەھیدکران!!
هه‌روه‌ها نووسیویانه، ئازادیخوازی ئەوەنیە بە تەنیا باسی سوڵتەی پارتی بکەیت و ژێر دەسەڵاتی خۆت نەبینی، بەڵێ ئێمە چۆن بەرگری لە دەستگیرکراوانی بادینان دەکەین، ئاواش بەرگری لە خوێنی شەھیدانی قەڵەم و خۆپیشاندەران دەکەین.