ژمارەی چەكدارانی داعش ئاشكرا كرا

 

 

تەحسین ئەلخەفاجی گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند ژمارەی چەكدارانی داعش لە عێراق بە کەمتر لە 1000 کەس مەزەندە دەکرێت.

 

تەحسین ئەلخەفاجی ڕایگەیاند، کە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان “کار بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاڵۆزی کامپی ئەلهول دەکات”، ئەمە جگە لە دۆسیەی سنور بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی چەتەکانی داعش لەو ناوچانە.

 

ھاوكات گوتیشی ، هێشتا تیرۆریستانی داعش لەهەوڵی دزەکردندان لەسنوری عێراق و سوریا ، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی لەنێوان ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی پێشمەرگەدان .

Back to top button