13 بڕیار و رێنمایی نوێی وەزارەتی ناوخۆ بۆ هاونیشتمانییان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکان و زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوام دەبێت. 
ئەمڕۆ سێشەممە 23-02-2021 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوەکەی بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بە 13 خاڵ کراوە. لە خاڵێکی راگەیێندراوەکەدا هاتووە “سنووردارکردنی هاتنی گەشتیاران لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان جگە لە ئاژانس و رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتکاران و شاندە فەرمییەکانی و ئەوانەی سەردانی پزیشک دەکەن.”
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بە قەدەخەکردنی شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە کردووە و دەشڵێت “هەر کەسێک پابەند نەبێت بە بڕی 2 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.”
سەبارەت بە ئەنجامدانی نوێژ لە مزگەوت و کەنیسەکان و پەرستگەکان، وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوە دەدات “نوێژکردن لە مزگەوت، کەنیسەکان و پەرستگەکان بەپێی رێنمایی تووندی تەندروستی دەبێت. واتە هەمان ئەو رێنماییانەی پێشتر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاندووە.”
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆ سوپاسی هاووڵاتیان دەکات کە “بە گیانێکی بەرزی پڕ بەرپرسیارەتی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوون.” داواش لە هاونیشتمانیان کراوە، بەردەوام بن لە هاوکاری و پشتیوانی حکومەت.
ئەم راگەیێندراوە کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی لەسەرە لە رۆژی دەرچوونیەوە 23-02-2021 دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ

 

undefined

 

 

Back to top button