نرخی نه‌وت بەشێوەیەکی سنوردار دابەزی

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 24ی شوباتی 2021، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.27% دابەزی و بە 65 دۆلار و 10 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش بە 61 دۆلار و 14 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.

جێم ریتەربوش، سەرۆکی دامەزراوەی (Ritterbusch & Associates) بۆ شیکردنەوەی بازارەکانی وزە بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندوە، ناجێگیری بەهای نەوت پێشهاتێکی چاوەڕوانکراوە، دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردودا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهاندا بەرزبوەوە.

Back to top button