پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ رێبوار کەریم : كەسانی وەك ڕێبوار و ئاغاكەی هەموو شتێكیان لەپێناو كورسییەكی بەغدا دانا، لە بەغدا هیچ حورمەت و متمانەیەكیان نییە
رێبوار كەریم، ئەندامی هاوپەیمانیی هیوای جاشەكان، لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا كە واپێ دەچێت بیری چووبێت كە ئەوان بە (بێ حورمەتی)یان لە نێو خەڵكی كوردستاندا دەناسرێنەوە، بانگەشەی ئەوەی كردووە كە شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا متمانەی لەدەست داوە.
شوان زراری، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: خەڵكی كوردستان بە باشی دەزانن كێن ئەوانەی متمانەیان بە تەواوەتی لەدەست داوە، بەدڵنیاییەوە رێبوار كەریم و ئاغاكەشی لە نێو كوردستاندا نەك هەر متمانەیان نەماوە، بگرە سومعەشیان لەدەست داوە.
زراری ڕوونیشی كردەوە كە شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نوێنەرایەتیی گەلێكی خەباتكار دەكات كە دەریایەك خوێنی لە پێناو مافەكانی داوە، لە بەرامبەریشدا ڕێبوار و ئاغاكەی كە حزبەكەشیان بۆ پۆستی بەغدا فرۆشتووە، هیچ متمانەیەكیان نییە و كەس بە هیچیان نازانێت.
پەرلەمانتارەكەی پارتی ئاماژەشی بەوە كرد كە ئەو ڕێبوار كەریم-ە كەسێكی خۆفرۆشە، و هەر ڕۆژەی لەسەر پەتێك یاری دەكات، هەموو ئامانجەكەشی پۆست و ئیمتیازاتە. گوتیشی: ئەوانە هێندە ڕووقایمن، سڵ لە هیچ شتێك ناكەنەوە، هەر ئەو ڕێبوار كەریمە بوو کە بەڵێنی بە خەڵكی دەدا و واژۆی كۆ دەكردەوە کە گوایە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەگوازێتەوە سەر حكوومەتی فیدراڵ، كەچی نەك حیسابی بۆ نەكرا.
شوان زراری ئەوەشی راگەیاند، كەسانی وەك ڕێبوار كەریم و ئاغاكەی كە هەموو شتێكیان لەپێناو كورسییەكی بەغدا دانا، لە بەغدا هیچ حورمەت و متمانەیەكیان نییە و ئەگەر میدیاكانی خۆفرۆشان نەبێت، كەس ڕووی نایەت ناویشیان بهێنێت، بۆیە سەرەتا دەبێ سومعەی خۆیان بهێننەوە، ئینجا باسی متمانە و سومعەی دامەزراوە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.