جۆ بایدن و مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و باسیان لەدۆخی ئاسایشی ناوچەکە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردوە وجەختیانکردوەتەوە لە درێژه‌پێدانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هه‌ردو وڵات كرده‌وه.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە کردوە و نوسیویه‌تی، له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن تاوتوێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كان و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شمان كرد، رێكه‌وتین كاربكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و ئاسایش له‌ناوچه‌كه و پێكه‌وه شه‌ڕی داعش بكه‌ین.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا، جه‌ختیان له‌درێژه‌پێدانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هه‌ردو وەڵات كرده‌وه.
لەدوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن له كۆشكی سپی لە 20ی کانونی دووەمی ئەمساڵ، ئەوە بەیەکەمین پەیوەندی نێوان سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراق دادەنرێت.