سبەی بەشێکی شەقامی 150 مەتریی هەولێر بهرووى هاونیشتمانییان دەکرێتەوە

شارەوانیی هەولێریش دەڵێت :”سبەی پێنجشەممە بەشێکی شەقامی 150 مەتریی هەولێر بهرووى هاونیشتمانییان دەکرێتەوە “.
سیامەند کەریم، گوتەبێژی شارەوانیی هەولێر رايگەیاند، پڕۆژەی شەقامی 150 مەتریی خێرای شارى هەولێر، كە لەلایەن كۆمپانیای هێمن گرووپ و بە چاودێریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت، سبەی لە رێوڕەسمێكدا بهشێكى بهرووى هاووڵاتيان دەكرێتەوە.
سیامەند کەریم گوتيشی: ” ئهو بهشهى سبهى دهكرێتهوه 10 كیلۆمەتره و تەواو بووە پانی هەر سایدێکی شەقامەكهش 19.5 مەترە، لەنێوان شەقامەکانیشدا 8 مەتر بۆ سەوزایی دانراوە، هەروەها 52 کیلۆمەتر بەربەستی ئاسنینیشی بۆ دروستکراوه و رووناكی و جوانكاری لە شەقامەكە تەواو بووە بەپێی گرێبەستەكە وا دانرابوو لە 22ـی 2ـی 2022 بەشێكی پڕۆژەكە تەواو بكرێت، بەڵام زووتر لە وادەی خۆی تەواوکرا و سبهش دهكرێتهوه به ڕووى هاووڵاتيان. “
شەقامی 150 مەتری،شەقامێكی خێرایە. و دوای شەقامەکانی 30 مەتری، 60 مەتری، 40 مەتری، 100 مەتری و 120 مەتری، بهتهواو بوونى دەبێتە پێنجهمین شەقامی بازنەیی شاری هەولێر و سيمايهكى جوانى به پايتهخت و سوودى زۆرى بۆ هاووڵاتيان دهبێت،