كۆڕۆنا عێراقی وێران كردووە

کەرتی تەندروستی عێراق بەدەست ماندووبونی زۆرەوە دەناڵێت چونکە ژمارەی نەخۆشەکانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە ، بەتایبەتی لەگەڵ دەرکەوتنی حاڵەتەکانی پەیوەندی بەسەختی نوێی ڤایرۆسە مەترسیدارەكە ، ئەمە لەکاتێکدا کە ئەو وڵاتە بەدەست نەبوونی پابەندبوونی هاوڵاتیان بەڕێوشوێنەکانی سەلامەتییەوە دەناڵێت بۆ ڕێگەگرتن لەتەشەنەکردنی پەتاکە .
ڤیدیۆیەکی سی ئێن ئێن لە ناو یەکەیەکی چاودێری چڕ بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا لە بەغدا ئاشکرای کردووه :”کە عێراقییەکان لە بەرامبەر ئەو پەتایە دا ئازار دەچێژن ، لە نێوان نەبوونی سەرچاوەی ماددی و مرۆیی و، قەیرانێکی ئابووری سەختدا .
ڕاپۆرتەکە ئاشکراشی کردووە کە عێراقییەکان دەترسن بچنە نەخۆشخانەکان بۆ چارەسەر بەھۆی ئەوەی پێیان وایە نەخۆشخانەكان بونەتە سەرچاوەی نەخۆشیەكە.