كوشتن و ململانێی میلیشیاكان لە عێراق بهردهوامى ههيه

ئەم ماوەیەی دوایی،زیادبوونی ململانێکانی نێوان سەرکردەی میلیشیا عێراقی – پرۆئێرانی بەخۆوە بینیوە ، زۆرجار بەهۆی جیاوازی پارەو کاریگەری یان پاشگەزبوونەوە لەفراکسیۆنێک و گواستنەوە بۆ فراکسیۆنێکی تر .
هەفتەی ڕابردوو ئەو وڵاتە بە ڕووداوی گوماناوی تێپەڕی، لە دوای کوشتنی نادیاری سەرانی حیزبوڵا و عەسائیب ئەهل ئەلحەق و هەروەها پێشبینی کردن لەسەر ناسنامەی بکەرانی و هۆکاری کوشتنەکە.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا چەند چەكدارێكی نەناسراو سەركردەیەكی حزبوڵڵای عێراقیان تیرۆر كرد ھاوكات بەرپرسێكی ئەمنی بەغداد وتی:”چەند چەکدارێکی نەناسراو محەمەد رەحیم ئەلشمەری سەرکردەی عەسائیب-یان لە ناوچەی ئەلشوعلە تیرۆر کرد”