له‌سلێمانی كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ى به‌رهه‌م هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كه به‌رپرسى باڵاى له‌پشته ئاشكرا بوو
ژماره‌يه‌ك په‌يج له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتييه‌كان به‌ڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى كارگه‌يه‌كى به‌رهه‌م هێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌شارى سلێمانى به‌ڵاوده‌كه‌نه‌وه و نووسيويانه: له‌و كارگه‌يه تلیاك و مادده‌ی هۆشبه‌ر و حه‌شیشی تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنن .
له يه‌كێك له‌و په‌يجانه‌ش كه هه‌واڵى كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ى به‌رهه‌م هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سلێمانی به‌ڵاوكراوه‌ته‌وه و نووسيويه‌تى:” له گوندی قه‌شان_ماوه‌تی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی کارگەیه‌ك بە ناو موڵکی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانییە تۆماركراوه بۆ بڕینی به‌رد و كاشی، چەندین جار بودجەی بۆ تەرخان کرا، بەڵام پارەکە کە بریتیی بوو لە چەندین ملیۆن دۆلار لە نێوان بەرپرس و بەڵێندەرەکاندا خورا، هەرگیز پرۆژەکە جێبەجێ نەکرا و ئەو کارگەیەش دروست نەکرا. بۆیە چەند ساڵێک ئەو شوێنە بە چۆڵی مایەوە و کەس بە لایدا نەدەچوو، پاش ماوەیەکی تر لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەو شوێنە کرا بە کارگەی جگەرە، لە بری ئه‌وه‌ی كرێكاری كورد كاری تێدا بكه‌ن، سەرجەم کرێکارەکانی نیپاڵی و فلیپینی و پاکستانی و ئێرانینان بۆ هێنان و لە کورد قەدەغە کرا کە بەو ناوەدا بچێت! ئەوانیش بەڵێنیان لێوه‌رگرتن کە زۆر بە نهێنی ئیشی تیا بکەن،
ئه‌وه‌ش نووسراوه: “كه تا ئێستا کەس نازانێت چ جۆرە جگەرەیەک لەو کارگەیە بەرهەم ده‌هێنرێت. به‌پێ كۆمه‌ڵێ سه‌رچاوه‌ی بڕوا پێكراو پێیان ڕاگه‌یاندین، له‌ڕاستیدا ئه‌و كارگه‌یه ته‌نها به‌ناو كارگه‌ی جگه‌ره‌یه، به‌ڵكو ئێستا تلیاك و مادده‌ی هۆشبه‌ر و حه‌شیشی تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنن و له‌ڕێگه‌ی مافیاكانه‌وه هه‌نارده‌ی سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی ده‌كرێت، ئه‌م زانیارییانه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی به‌رپرس و خه‌ڵكانێكی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و گوندانه ده‌ستمان كه‌وتووه، له‌سه‌ره‌تادا كارگه‌كه له‌لایه‌ن”نەبەزی حاجی عەبدولی حاجی سەعیدی قەشانەوە سەرپەرشتی ده‌كرا، و داهاتی ئه‌م كارگه‌یه به‌ملیۆنان دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت،
له‌و په‌يجه هه‌روه‌ها نووسراوه :” ته‌واوی ناوچه‌كه و كارگه‌كه‌ش به‌پاسه‌وانیه‌كی توند پاسه‌وانی ده‌كرێت و ڕێگه ناده‌ن هیچ كه‌سێك له‌و ناوچه‌یه نزیك ببێته‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ندین زانیاری گرنگترمان ده‌ستكه‌وتووه كه تلیكا و حه‌شیش چۆن به‌دوو ڕێگا هه‌نارده‌ی كه‌ركووك و گه‌رمیان ده‌كرێت و له‌وێشه‌وه بۆ ناوچه‌كانی تر،
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له نووسينه‌كه:” ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسیه له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلی حزبه‌وه به‌نهێنی ئه‌و مادانه ده‌به‌ن بۆ هه‌ولێرو ڕانیه و قه‌ڵادزیه‌وه، چه‌ندین جاریش له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراو یه‌كێتی ئاگادار كرایه‌وه له‌و كاره، به‌ڵام باڵی خیانه‌تكار هه‌ر به‌رده‌وامن له بازرگانی كردن به‌تلیاكه‌وه.