وه‌زيرى دارايى : لێبڕینی مووچه كه‌م ده‌كرێته‌وه
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕايگه‌یاند، داهاتی ناوخۆ به‌ئاستێكی باش ڕوو له زیادبوونه و ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت لێبڕینی مووچه كه‌م ده‌كرێته‌وه.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزيۆنى كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاند، هه‌ندێك كه‌س له بری وه‌زاره‌تی دارایی قسه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر لێبڕین و مووچه، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه و پێوسته خه‌ڵك زانیاری له‌سه‌رچاوه‌ی فه‌رمییه‌وه وه‌ربگرن.
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پابه‌نده به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئاوات شێخ جه‌ناب، نهیشاردنهوه كه بابه‌تی لێبڕین پێوه‌ندی به ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه هه‌یه. گوتی، ” ئێسته داهاتی ناوخۆ ڕوو له زیادبوونه ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وه لێبڕین كه‌م ده‌كرێته‌وه.