کۆمارییەکان، داوا لە بایدن دەکەن سزاکانی سەر ئێران بهێڵدریتەوە

 

یاسادانەرانی کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا پڕۆژە یاساییان لە دژی گەڕانەوەی سەرۆک جۆ بایدن بۆ سەر ڕێکەوتنە ناوکییەکە ڕاگەیاند و داوایان کرد سزاکانی سەر تاران زیاد بکرێ،وە ڕایانگەیاند و هۆشدارییاندایە دەرئەنجامەکانی فراوانکردنی بەرنامە ناوکیەکەی ئێران کە بۆ پارەدارکردنی تیرۆر بەکاری دێنێت

پڕۆژەکە کە هێشتا لە قۆناغەکانی سەرەتایدایە ، ئامانج لێی ڕێگرتنە لە گەڕانەوەی بایدن بۆ ناو ڕێککەوتننامەکە ، پێش ئەوەی ئێران ڕێگە بە پشکنەران بدات دەست بەسەر هەموو سایتە ناوکییەکان بگرن بە مەبەستی چاودێریکردنی چالاکییە ناوکییەکانی

دوێنێ ئێران بە فەرمی ڕایگەیاندن دەست بە جێبەجێکردنی ئەو یاسایەی پەرلەمان دەکات سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی،وە هەروەها ، فەرەنسا ، بەریتانیا و ئەڵمانیا ڕەخنەیان لە ڕاگرتنی ئەو پرۆتۆکۆڵە زیادکراوە لە ئێران گرت و نیگەرانی خۆیان لە ” سروشتی مەترسیدار ” ی ئەو جووڵەیە دەربڕی و داوایان لە حکومەتی ئێران کرد هاوکاری تەواوی ئاژانسی وزەی ناوەکی بکات و ئەو هەنگاوانە هەموار بکاتەوە کە لە کەمکردنەوەی شەفافییەتی وزەی ناوەکی گرتونیەتە بەر

Back to top button