به مووشهك هێرشكرایه سهر كهركووك و بریندار بوونی١٠ پۆلیسی لێکەوتەوە

لەئاکامی هێرشێکی مووشەکیی کە لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق ئەنجامدرا، ١٠ پۆلیس برینداربوون.
ئەفسەرێک بە پلەی ملازم لە پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، چەکدارانی نەناسراو کە گومان دەکرێت تیرۆریستانی داعش بن، ژمارەیەک هاوەنیان ئاراستەی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕالی کرد کە لە قەزای داقوق سەربە پارێزگای کەرکووک جێگیرکراون.
ههروهها ئهو ئهفسهرهی پۆلیس ئاشكرای كرد كه له ئاكامی هێرشهكه ١٠ پۆلیس برینداربوون كه رهوشی تهندروستی چهند پۆلیسێك خراپه.
راشیگەیاند، دوای هێرشەکە، هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەکییەکە دەستپێکردووە.