یادی گیرانی ئۆجەڵان بە خۆتەقاندنەوەی و خوفرێدان لەسەر شاخ و خۆسوتان كرایەوە

خواكوڕك

لە 15ی شوباتی 1999 ئۆجەڵان لە كینیا لەلایان دەزگای میتی توركی بەهاوكاری چەندین دەزگای تری مخابەراتی نێودەوڵەتی گیراو رادەستی حكومەتی توركیا كرا، لەشا ئەوەی ئۆجەڵان گیران لایانگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا زیاتر لە 120 كەس خۆی سوتاندووە، و خۆی تەقاندۆتەوە، لەدویان هەوڵیشیان بۆ یاد كردنەوەی گیرانی ئۆجەڵان دووگەریلای پەكەكە لە بەرزایەكی  شارۆچكەی مخمور خۆیان تەقاندەوە”.

 

ئەمرۆ 15ی 2ی 2017 كە 18 ساڵ بەسەر گێرانی ئۆجەڵان تێپەر دەبێت پارتی كرێكارانی كوردستان ویستی ئەو یادە بەگەرنەڤاڵێكی گەورە لەناو شارەكانی باكوری كوردستان بكاتەوە، بەڵام لە باكوری كوردستان وەك هەموو ساڵەكانی پێشخۆی ئەو یادەی بۆ نەكرایەوە، خەڵك بەدەم داواكاری پەكەكە نەهاتوو و تەنانەت لەو رۆژەدا دەكاندارەكانیش دوكانەكانیان دادەخست  بەڵام ئەم جارە پێچەوانەی هەموو جارەكانی تر، خەڵك بەدەم داواكاری پەكەكە و یادی ئەو رۆژەوە نەوچوو دەكاتەكان و بازارەكانی شارەكانی باكوری كوردستان هیچ جیاوازیەكی نەبووە لەگەڵ رۆژانی پێشووتر”.

 

بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك كچ و كورێكی تری گەریلا 14ی 2 بۆ شەرمەزار كردنی گیرانی ئۆجەڵان خۆیان لە شاخەكان فرێدایە خوارەوە و مردن، میدیایەكی پەكەكە دەلێت دوو هەڤاڵ بۆ شەرمەزار كردنی پیلاتگێری نێودەوڵەتی دژی ئۆجەڵان خۆیان لەشاخەكانی ناوچەی شاخاویەكانی قەندیل فرێداوەتە خوارەوە”.

 

ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر كە 15ی 2 هەموو ساڵێك بۆ ئەو یادە نزیك ببێتەوە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەژێر ناوی شەرمەزار كردنی گیرانی ئۆجەڵان لە ناو شارەكانی خۆیان دەسووتێنن یان خۆیان دەتەقێنەوە، یان خویان فرێدەدەنە ناو ئاوی سارد تا رەق دەبنەوە، یان خۆیان لەشاخ فرێدەدەن، ئەمەش وەك نارەزایەتی بەرامبەر پیلانگێری دژ بە ئۆجەڵان ئەنجام دەدەن، لەو بارەیەوە، شارەزایەكی پەكەكە  كەنەیوست ناوی ئاشكرا بكرێت بە خواكوڕكی راگەیاند بابەتی گیرانی ئۆجەڵان بۆتە بابەتی گیانبازی، گەریلاكانی پەكەكە، ئەمەش لە چەقی پەروەردەی كادیر دا هەیە لەناو پەكەكە بۆیە خۆكوژی یان چاڵاكی گیانبازی پەكەكە پەیوەندی بەئایدۆلۆژی گیانفیدای رێبەروە هەیە، كە وا لەگەریلا دەكات بەئازاری زۆرەوە خۆی بكوژێت بۆ ئەوە پابەندی بە ئۆجەڵان پێشان بدات ئەمەش ئاكارێكی ئایدۆلۆژی و پەروەردەیی ناو پەكەكەیە”.

Back to top button