ئیسرائیل ئێران تۆمەتبار دەكات

 

ئەمڕۆ ئیسرائیل ئێرانی تۆمەتبارکرد بە تێکشکاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ، تەئکیدیشیکردەوە تاران بەردەوامە لەدەوڵەمەندکردنی یۆرانیۆم و پەڕینەوەی لە هێڵە سوورەكان.

گابی ئەشکەنازی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئێران لە هەڵگرتنی یۆرانیۆمی دەوڵەمەندکراو و فریودان و شاردنەوەی پێداگرییەکانی لەسەر چەکی ئەتۆمی بەردەوامە.

هەروەها دەڵێت ” پێشێلکردنەكانی ئێران لە ڕێگەی پشکنینەکانی دامەزراوە ناوکییەکان و ڕاگرتنی پرۆتۆکۆڵەكان،هەنگاوی توندن کە لە هەموو ئەو ھێڵە سوورەوە تێدەپەڕن کە لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە دانراوە ” .

Back to top button