هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كێتی له‌ نێوان گۆڕان و پارتیدا خۆی یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شاندی باڵای هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتووش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ له‌ سلێمانی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجام بدرێت.

به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌‌ هه‌واڵیه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتی و پارتی بڕیار له‌سه‌ر زۆر پرسی چاره‌نوسسازی نێوانیان ده‌درێت به‌تایبه‌ت كه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ یه‌كێتی و گۆران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ كێشه‌كانی نێونیان قوڵتر بۆته‌وه‌.

پارتی پێیوایه‌ ده‌بێت یه‌كێتی خۆی له‌م دوو دڵیه‌ی ئێستای رزگار بكات و جورئه‌تی سیاسی ئه‌وه‌ په‌یدا بكات مه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌پۆڵه‌ راگه‌یاندنه‌ شكێنه‌ره‌ی سلێمانی رووبه‌ڕوو ببێته‌وه‌ و وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت، له‌ده‌ست ئیرهابی فیكری خۆی رزگار بكات.

ئه‌وه‌ش ئاشكرا بووه‌ كه‌ یه‌كێتی ده‌یه‌وێ له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی حزبه‌كه‌وه‌ بڕیارێكی ئۆمێده‌وار و به‌دڵی هه‌موو لایه‌ك بدات، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی شه‌مه‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ به‌ ئاماده‌بوونی مام جه‌لال ئه‌نجامدرا.

پێشتر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامدرا و تیایدا یه‌كێتی به‌هه‌ردوو باڵه‌كه‌یه‌وه‌ گه‌شبینی خۆیان بۆ ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوانیان ده‌ربڕی.

Back to top button