زۆر خواردنی گۆشتی مریشک توشی ئەم نەخۆشیانەت دەکات

ئەگەر لەو کەسانەی کەحەزت لەخواردنی گۆشتی مریشکە و ناتوانی ژەمێک نەیخۆیت، ئەوا پێویستە ئاگاداری ئەمانە بیت.

لەتوێژینەوەیەکی نوێدا لەزانکۆی ئۆکسفۆرد بونی پەیوەندیی لەنێوان زۆر خواردنی گۆشتی مریشک و زیادبونی مەترسی توشبون بەچەندین جۆری شێرپەنجە ئاشکرابوو.

بەپێی راپۆرتێکی Onlymyhealth توێژینەوەکە دەریخستوە ئەو کەسانەی ٣٧ بۆ ٧٣ ساڵن و گۆشتی مریشک دەخۆن بەشێوەیەکی زیادەڕەویی ، توشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات و لیمفەگرێکان دەبن، سەرباری شێرپەنجەی پێست.

Back to top button