بایدن ئەمەریکا بە رووی پەنابەراندا دەکاتەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، راگرتنی هاتنە ناوەوەی پەنابەری یاسایی لە رێگای گرین کارد “کارتی سەوز” هەڵوەشاندەوە و جارێکی تر سیستمی وەرگرتنی پەنابەران لە رێگای گرین کارد چالاک دەکاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بریارێکی سەرۆکی پێشووی هەڵوەشاندۆتەوە و لەمەدودوا سیستەمی وەرگرتنی پەنابەران لە رێگای گرین کارد’ەوە چالاک دەکرێتەوە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، بە بیانووی پاراستنی هەلی کارەکانی ناو ئەمریکا، پێدانی گرین کارتی وەستاندبوو، 31ـی کانوونی یەکەم، ترەمپ ئەو بڕیارەی بۆ مانگی ئاداری ئەمساڵ درێژکردەوە.

گرین کارت، کارتی مانەوەی هەمیشەییە لە ئەمریکا، لەو وڵاتە نزیکەی 14 ملیۆن هەڵگری گرین کارت لە هەیە، نۆ ملیۆنیان مەرجی ئەوەیان تێدایە ببنە هاووڵاتی ئەمەریکی، هەروەها 65 هەزار لەوان، لە ریزی سوپای وڵاتەکە خزمەت دەکەن.

 

 

Back to top button