پارێزگاری هەولێر: لەناکاو سەردانی قوتابخانەی سەلجوقی بنەڕەتی کرد

کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە، بەمەبەستی لەنزیکە ئاگاداربوون لە ڕەوشی قوتابخانەکە و پابەندبوونی مامۆستایان و قوتابیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەناکاو سەردانی قوتابخانەی سەلجوقی بنەڕەتی تێکەڵاوی کرد.

لەبەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگاری هەولێر، سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکەی کرد لەبەرامبەر پابەند بوون و ئەو ڕێو شوێنانەی گرتویانەتەبەر بۆ سەلامەتی و تەندروستی قوتابیانی قوتابخانەکە و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک).

Back to top button