كاتی كۆتایی ھاتنی كۆرۆنا دیاری كرا

هانس کلوگ بەڕێوەبەری هەرێمی WHO بۆ ئەوروپا پێشبینی کردووە کە لە سەرەتای ساڵی داهاتووی 2022 کۆتایی بە پەتای ڤایرۆسی CORONA بێت.

کلوگ لە بەیاننامەیەکی “گەشبینانە” دا دەڵێت:”ئێمە لە خراپترین سیناریۆی پەتاکە تێپەڕیووین، ئەمڕۆ زیاتر لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەزانین وەک لەوەی کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2019دا بڵاو بوویەوە”.

ئەو کاربەدەستانە گوتی ڤایرۆسەکە بەتەواوی نامێنێت ، بەڵام تا ساڵی داهاتوو هیچ پێویست بە سنووردارکردنی وەک ئەوانەی لە ڕابردوودا سەپێنراون ناکات.

سەچاوە : سکای نیوز عەرەبیە

Back to top button