سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان كرد و پیرۆزبایی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی و ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەرمەنیی لە هەولێر کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئارتاک ئاپیتۆنیان، جێگری وەزیری دەوەری ئەرمەنستان کرد، لە دیدارەکەدا کە باڵوێزی ئەرمەنستان لە عێراق و کونسوڵی گشتییان لە هەولێر ئامادە بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان تاوتوێ کرا.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکاندا، خواست و ئامادەیی وڵاتەکەی نیشان دا، ههروهها سوپاسی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ گرنگیدانیان بە پێکهاتەی ئەرمەنی لە هەرێمى كوردستان کە نوێنەرایەتییان لە پەرلەمانی کوردستان هەیە و وەک گشت پێکهاتەکانی تر، مافەکانیان پارێزراوە.
سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان پیرۆزبایی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی و ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەرمەنیی لە هەولێر کرد، ههروهها هیوای خواست کە هاندەرێکی زیاتر بن، بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان.