سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی، لە تویتێكدا رایگەیاند: ”خۆشحاڵ بوو بە گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوڕێم جێن لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لە گفتوگۆكەیاندا ”باسی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی سەر هەولێر و لێکۆڵینەوەکانمان کرد. ئێمە دۆستایەتیی بەهێز و درێژخایەنی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا بەرز دەنرخێنین“.