ھەولێر: ماريا هه‌ورامى بە گۆرانی لەناو بازاڕی قەیسەری و قەڵای ھەولێر وەڵامی مووشەكەكان دەداتەوە

ھونەرمەند ماریا ھەورامی، دواى هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر شارى هه‌ولێرى پايته‌خت نوێترین بەرھەمی ھونەری لە ھەولێر تۆمار دەكات و ڤیدیۆ كلیپەكەی لەناو بازاڕی قەیسەری و قەڵای ھەولێر دەگیرێت.

ماریا ھەورامی، له‌باره‌ى گۆرانييه‌كه‌ى گوتى: “ویستم بەرھەمێك لەگەڵ خەڵكی شارى ھەولێر تۆمار بكەین كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى بيتاقه‌ت بوون بۆ ئه‌وه‌ى لەگەڵ خەڵك پێكەوە دڵخۆش بین، چونكه‌ خەڵكى شارى هه‌ولێر شایەنی ئەوەن ئیشی باشیان بۆ بكرێت سوپاسيان ده‌كه‌م كه‌ پێشوازى گه‌رميان لێمان كرد”.

لاى خۆشيه‌وه‌ ئاراس فاتيح، كه‌دەرھێنەری ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیەكەيه‌ له‌گه‌ڵ تيمه‌كه‌ له‌باره‌ى بيرۆكه‌ى كليپه‌كه‌ گوتی: “بەداخەوە  ئەو مووشەكانەى تيرۆرستان بۆ سه‌ر شارى هه‌ولێر خەڵكیان نیگەران كرد، بیرۆكەی كیلپەكە دوای ھێرشە مووشەكییەكەی سەر ھەولێر بوو،  دەمانەوێت بە گۆرانیی و میوزیك دژی نەیاران بوەستین و پێیان بڵێین ئێمە لە كوردستان لە ھیچ دوژمنێك ناترسین”.

 

Back to top button