حهيدهر شهشۆ : حهشدى شهعبى دەیانەوێت لە شنگال پلانی هیلالی شیعی ئەنجام بدهن .
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی پاراستنی ئێزدیخان، هۆشداریی دەدات،لە هێنانى سێ لیوای حەشدی شەعبی بۆ شنگال جێگیرکردنيان و دهلێ: بڕوام وایە دەیانەوێت لە شنگال پلانی هیلالی شیعی ئەنجام بدرێت.
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی پاراستنی ئێزدیخان،رايگەیاند: “ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی کە لە سنووری شنگال جێگیرکراون، هاتوون تاوەکو فشار بۆ خەڵکی شنگال دروست بکەن و کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بکەن”.
حهيدهر شهشۆ دهشلێت: “لیواکانی حەشدی شەعبی بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ و حکومەتی عێراق نەهاتوون، بڕوام وایە دەیانەوێت لە شنگال پلانی هیلالی شیعی ئەنجام بدرێت. پێمان وایە وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی نێودەوڵەتی، چاویان بڕیوەتە شنگال”.
ناوبراو زياتر گوتى : “لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەوڵ بۆ چارەسەری کێشەی شنگال نادرێت، نەتەوە یەکگرتووەکانيش خێری تێدا نەماوە و بووەتە جێی ململانێ، بۆيه ئەگەر هەر جەنگێکی نوێ لە شنگال ئەنجام بدرێت، ئەوا مەترسی دەکەوێتە سەر مانەوەی شنگال و خەڵکەکەی “.