له‌راپۆرته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا سۆراخی سه‌دان دۆنم زه‌وی ئاشكراده‌بن
خواكوڕك
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهینێـت، لە سەرەتای دەستپێكی كارەكانیاندا، زیاتر لە (20) بیست بەرپرس و فەرماندەی سەربازی و كەسانی دەستڕۆیشتوو لێپرسینەوەی دادوەریان لەگەڵدا كرا، و بە سەدان دۆنم زەوی زێدەڕۆییان لە سەر هەڵگیرا.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی چاكسازیهكانهوه بڵاوكرده‌وه، ته‌وه‌رێكی تایبه‌تی ته‌رخان كردووه به دۆسیه‌ی زێدەڕۆیی لە سەر موڵكی گشتی و تیایدا هاتووه، بە بڕیاری ژمارە (8) لە ساڵی 2016، لیژنەیەكى تایبەت بۆ بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر زێدەڕۆی لە سەر موڵكی حكوومەت پێكاتووه.
لێژنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه، لە سنووری قائمقامیەتی ناوەندی هەولێر (103) زێدەڕۆیی لە ماوەی كەمتر لە شەش مانگدا تێكدراون، (257) شوێنی نایاسایی و سەرپێچیكار داخراون لە بەنزینخانە و ڕیستۆرانت و قومارخانە و كارگەی غاز و…هتد. تەنها لە شاری هەولێر (43) بیری پایل لەو ماوەیەدا دەستیان بە سەردا گیراوە، هەموو ئەوانەش كە سەرپێچیيان كردووە دراونەتە دادگا.
هه‌روه‌ها هاتووه، لە زەویيەكانی بانەوانی (موساتەحە)، هەنگاوی باش نراون و ژمارەیەكی زۆر زەوی موساتەحە كە لە ماوەی یاسایی دەستیان پێنەكراوە وەرگیراونەتەوە و كۆمەڵێك ئیجرائاتیش لەسەر سەرپێچی لەم بوارەدا كراون و پڕۆسەكەش بەردەوام دەبێت.
ده‌شڵێت، بۆ چارەسەری موڵكە داگیركراوەكانی حكوومی و كێشەی زێدەڕۆیی لە سەر زەویى حكوومەت و ڕێكخستنەوەی گرێبەستەكانی موساتەحە، ڕێوشوێنی پێویست گیراونەتە بەر و لە ئایندەیەكی نزیكدا بڕیار و ڕێوشوێنی كرداری و پێویست لەلایەن حكوومەت دەنرێن. لە سەر ئاستی داواكاری گشتیش بۆ ڕێگەگرتن لە زێدەڕۆیی زیاتر لە (900) سكاڵای یاسایی دژی سەرپێچیكاران دراونەتە دادگاكان لە هەرێمی كوردستان.