ناتۆ لە عێراق ناكۆكی دروست دەكات
دوای ئەوەی سکرتێری گشتی ناتۆ ، یێنس ستوڵتنبێرگ ، پلانی ڕێکخراوەکەی بۆ زیادکردنی ژمارەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق بۆ نزیکەی هەشت جار ڕاگەیاند . لە 500 سەرباز و ڕاهێنەرەوە بۆ نێوان چوار هەزار بۆ پێنج هەزار جیاوازی نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق زیادی کرد، ئەو جیاوازییە زیاتر بوو ، لە نێوان ئەو ھێزانەی کە بەرژەوەندی عێراقیان لە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویدا بینی و هێزەکانی تریش کە وەک بەرگێک بینییان بۆ زیادکردنی کاریگەری هێزە سەربازییە بیانییەکان لە وڵاتدا .
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا مشتومڕی سیاسی لە عێراق چڕتر بووە، سەرەڕای دڵنیایی کە ڕاوێژکارەکانی ناتۆ هەوڵیانداوە زانیاری بیگوێزنەوە بۆ هێزە سیاسییەکانی عێراق و ڕای گشتی ، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی تاکە ئەرکی ئەو هێزانە مەشق و ڕاهێنان دەبێت و هەزاران چەکداری عێراقی لەخۆدەگرێت ، بۆ زیادکردنی کاریگەریی ئەو هێزانە لە ڕووبەڕووبونەوەی داعش کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ژمارە و کوالیتی هێرشەکانی زیاد کردووە ، بۆ ئەوەی ئەگەری دووبارە داگیرکردنەوەی ناوچە دیاریکراوەکانی عێراق دوبارە نەبێتەوە .