بانكێكی هەرێمی كوردستان 30 ملیۆن دینار بەقەرز دەدات
خواكوڕك
رەشاد خوزەیر وەحید بەرێوەبەری گشتی بانكی رەشدی ئاشكرای كردووە، كە بانكەكەیان هەڵدەستێت بە قەرزی 30 ملیۆن دیناری بۆ هەركەسێك كە بیەوەێت ئۆتۆمبێل بكرێت و دەلێت هەر كەس دەتوانێت سەردانی بانكەكەمان بكات بۆ ئەو مەبەستە”.
ئەمرۆ چوارشممە بەرێوەبەر ی گشتی بانكی رەشید رایگەیاندووە، لەمەو بەدوا هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەتوانن، ئەو پارەیە لە بانكەكەیان بەقەرز وەر بگرن و دەلێت بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل، تراکتۆر و شۆفڵ، بەو مەرجەی بڕی قەرزەکە لە %90ـی بەهای ئۆتۆمبێلەکە زیاتر نەبێت دەلێت نابێ قەرزەکە لە 30 ملیۆن دینار زیاتر بێت و پێویستیشە لەماوەی پێنج ساڵ بدرێتەوە”.
لەبارەی پێدانی قەرزەكەو مەرجەكانی بانكەكە رەشاد خوزەیر وەحید بەڕێوەبەری گشتیی بانکی رەشید دەلێت بوونی کەفیلێک، بە رەهن دانانی ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەکە تاوەکو تەواوبوونی قەرزەکە و نابێ قەرزخوازەکە هیچ قەرزێکی دیکەی لەسەر بێت هەروەها دەلێت جگە لەهەرێمی كوردستان، شار و هاوڵاتیانی عێراقیش دەگرێتەوە”.