سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە موستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.

سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.

Back to top button