پارێزگارى ههولێر لهكاتى كردنهوهى شهقامى 150 مهترى :ئێمەی ھەولێریی و میوانەكانی ھەولێر لە سوودەكانی ئەو شەقامە دەگەين، كە چەندە ئاسانكاری كردووە بۆ ھاتوچۆی رۆژانەمان
ئومێد خۆشناو، پارێزگای ھەولێر له كاتى كردنهوهى شهقامى 150 مهترى شارى ههولێر له گوتارى بهخێرهاتن ڕايگهياند : ئەمڕۆ پایتەختەكەمان، شاكارێكی دیكەی مەدالیاكانی شانازی لە شان دەكات لە ھەنگاو و كارەكانی حكومەت لە كابینەی نۆیەم، كە خزمەتێكی دیكە پێشكەش بەو شارە و بە كوردستان دەكات، كە شایەنی خزمەتی زیاتر و باشترە و ئامانجی ئێمەش ھەر ئەوەیە لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان و پارێزگای ھەولێر ببینە مایەی رەزامەندی خەڵكەكەمان و خزمەتی گەورە پێشكەش بە ئەوان بكەین.
ئومێد خۆشناو له گوتارهكهى گوتی: “بەناوی پارێزگای ھەولێر و دانیشتوانی شارەكەمان.. بەخێرھاتنتان دەكەین و خۆشحاڵ دەبین ئەمڕۆ پایتەختەكەمان، شاكارێكی دیكەی مەدالیاكانی شانازی لە شان دەكات لە ھەنگاو و كارەكانی حكومەت لە كابینەی نۆیەم، كە خزمەتێكی دیكە پێشكەش بەو شارە و بە كوردستان دەكات، كە شایەنی خزمەتی زیاتر و باشترە و ئامانجی ئێمەش ھەر ئەوەیە لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان و پارێزگای ھەولێر ببینە مایەی رەزامەندی خەڵكەكەمان و خزمەتی گەورە پێشكەش بە ئەوان بكەین”.
ئومێد خۆشناو، گوتیشی: “بەناوی پارێزگای ھەولێر و، دانیشتوانی سنووری پارێزگای ھەولێر سوپاسی جەنابی بەڕێز سەرۆكی حكومەت دەكەین، سوپاس بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، كە ھەمیشە ئامانجی ئەوانیش ھاوشان لەگەڵ خزمەتكردن بە تەواوی كوردستان خواستەكانی پایتەختەكەمانی لەبەرچاوگرتووە”.
ئومێد خۆشناو زياتر گوتى ، “ئەمڕۆ كردنەوەی بەشێك لە پڕۆژەی 150 مەتری دەچێتە تەنیشت دەستە خوشكەكەی لە شەقامی 120 مەتری، كە ئەویش خزمەتێكی گەورەی شاری ھەولێر بوو، ئێمەی ھەولێریی و میوانەكانی ھەولێر لە سوودەكانی ئەو شەقامە دەگەن، كە چەندە ئاسانكاری كردووە بۆ ھاتوچۆی رۆژانەمان و بە یەكتربەستنەوەی شارۆچكەكان و كۆمەڵگاكانی دەوروبەری ھەولێر و ھاتنی خەڵكی شارەكانی دیكە بۆ ھەولێر و بەپێچەوانەشەوە ،
پارێزگارى ههولێر دهشلێت :”دەمەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە، كە لێرە بۆ ڕای گشتی بەناوی خەڵكی ھەولێر جارێكی دیكە سوپاسی ئەنجوومەنی وەزیران و بە تایبەتی جەنابی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بكەین، كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ پارێزگارەكان و سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكانی ئیدارە سەربەخۆكان جارێكی دیكه بەشێك لە خواستەكانی ئێمەی جێبەجێكرد بە دابینكردنی 128 ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر بۆ ئەو پڕۆژانەی، كە لە لایەن یەكە كارگێڕییەكان لە قەزا و ناحیەكان پێشكەش بە ئێمە كرابوو، لە چەند رۆژی ئایندەدا لەگەڵ دابینكردنی پارەكەی، كە رەزامەندی لەسەر دراوە، ئومێد دەكەین بتوانین ئەو خزمەتگوزاریانە بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە لە سنووری شارەكەمان پێشكەش بە خەڵكی خۆمان بكەین”.