پارێزەری بکوژانی خۆپیشاندەرەکانی سلێمانی کە سەر بە دەزگای زانیاریە کەمپینی بۆ ئازادکردنی تاوانبارانی دهۆک دەکات

دوای ئەوەی دادگا پێنج تاوانباری بە تاوانی ئەنجامدانی سیخوڕی بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کرد، لە ئێستادا یەکێتی وچەند حزبێکی دیکە کەیسەکەیان بە سیاسی کردوەو لە رێگای پارێزەرەکانی سەرگەرمی کەمپین و بە لارێدابردنی بڕیارەکانی دادگان.

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک پارێزەر پارێزەر جەمال حەمەرەشید کە پارێزەری دەزگای زانیاری سەر بە یەکێتیەکەمپینێکی راگەیاندووە بۆ ئازادکردنی تاوانباران.

سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکوڕک ئاشکراشی کرد کە ئەو پارێزەرەی دەزگای زانیاری راسپێردراوە کە کە هەڵمەتێکی چڕ دژ بە بڕیاریدادگا دەست پێبکات، لەکاتێکدا پارێزەرەکە لە دادگاکانی سلێمانی پارێزەری بکوژانی خۆپیشاندەرەکانی سلێمانیە و کار بۆ دەزگایزانیاری دەکات.

Back to top button