بەرپرسێکی باڵای داعش لە ئۆپەراسیۆنی بروسکە لە هەولێر دەستگیر کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێک بە هاوبەشی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر ئەفسەرێکی قەناس بەدەستی داعشیان دەستگیرکردووە.

سەرچاوەیەکی ڕێگەپێدراو لە دەزگای هەواڵگری عێراق بە ( السومرییە نیوز ) ی ڕاگەیاند ” ( بەشار ئەلعەدوانی ) کە سەرۆکی گرووپی قەناس بەدەستانی داعش بووە لە پارێزگاکانی باشوری عێراق دەستگیر کراوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی گوت:”پاش دۆزینەوەی شوێنی قەناس بەدەستەکە دەزگای هەواڵگری لە ئۆپەراسیۆنێک بەناوی ئۆۆراسیۆنی بروسکە لە گەڵ ئاسایشی هەولێر توانیویانە دەستگیری بکەن.

 

Back to top button