ئەمریکا بە هێرشێکی ئاسمانی وەڵامی هێرشەکەی سەر هەولێری دایەوە

 

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆردومانی گرووپێكی چه‌كداریان له‌ سووریا كرد، كه‌ به‌ لایه‌نگری ئێران ده‌ناسرێن.

بەپێی راگەیێندراوی پێنتاگۆن، چەندین پێگەی کەتائیبی حیزبوڵڵا و کەتائیبی سەیدولشوهەدا لە رۆژهەڵاتی سووریا کراونەتە ئامانج. ئەو گرووپانە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیریی دەکرێن.

بەگوێرەی هەواڵە جیهانیەکان، لە هێرشەکەی ئەمریکا 17 چەکداری گرووپە چەکدارەلانی لایەنگری ئێران کوژراون،، هەروەها ئاژانسێکی هەواڵیی ئێران کە نزیکە لە سوپای پاسدران رایگەیاندووە؛ لە هێرشەکەدا کەسێک کوژراوە و چەندین کەسیش بریندارن.

بە فەرمانی جۆ بایدن، هێزەکانی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانییان دژی پێگەکانی ئەو گرووپە چەکدارانە لە رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدا کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیریی دەکرێن.

ئەم هێرشانە وەڵامێکە بۆ هێرشەکانی ئەمدواییە دژی کارمەندانی ئەمریکی و هاوپەیمانان لە عێراق و هەڕەشە بەردەوامەکان دژی کارمەندەکانمان. بەدیاریکراوی ئەم هێرشە بووە هۆی لەنێوبردنی چەندین بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران وەک کەتائیبی حیزبوڵڵا و کەتائیبی سەیدولشوهەدا لە خاڵێکی سنووری.

 

Back to top button