لەبارەی نوێژی هەینی ئەمانە بزانن!

زانایان هەموو كۆكن لەسەر ئەوەی كە نوێژی هەینی فەرزی عەینە، دوو ركاتیشە بەپێی فەرموودەی خوای گەورە كە فەرموویەتی: (ێا أَیُّهَا الَّذینَ ێ‌مَنُوا إِذا نُودِی لِلصَّڵاەِ مِن يوْمِ الْجُمُعَة فَاسْعَوْا إِڵی ذكْڕ اللَّهِ ۆذرُوا الْبَیْعَ ذلِكُمْ خَیْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْڵمُونَ) (9) سورەتی الجمعە.

كێ‌ نوێژی هەینی لەسەرەو كێ‌ لەسەری نییە ؟؟

نوێژی هەینی واجبە لەسەر موسڵمانی ئازادی عاقڵی پێ‌ گەیشتووی نیشتەجێی بەتوانا بۆ چوون بۆ نوێژ، كە مەعزەرەتێكی وەهای نەبێت نەچوون بۆ نوێژی هەینی ڕەوا بكات،
بەڵام ئەوانەی نوێژی هەینیان لەسەر نییە ئەمانەن:

ئافرەت و منداڵ: ئەمانە زانایان لەسەری ڕێك كەوتوون.

نەخۆش: ئەو نەخۆشەی چوون بۆ نوێژی هەینی لەسەر گران بێت، یا ترسی ئەوەی هەبێت بەچوون بۆ نوێژ نەخۆشییەكەی زیاد بكات، یا چاك بوونەوەی دووا بخات، هەروەها ئەو كەسەش كە خزمەتی دەكات و دەچێتە پاڵ نەخۆشەكە بە مەرجێك ئەو نەخۆشە نیازی بەو كەسە ببێت.

موسافیر: قەرزداری كەم دەست، كاتێ‌ ترسی بەندكردنی هەبێت لەسەر قەرزەكە، كەسێك كە لە حاكمی ستەمكار خۆی شاردبێتەوە.

هەموو خاوەن عوزرێك ڕێگەی پێدراوە واز لە نوێژی جەماعەت بهێنێت، وەك بەهانەی باران و قوڕو لیتەو سەرماو وێنەی ئەمانە.

Back to top button