فرۆكه جه‌نگييه‌كان توركيا به‌هۆكارى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه دوو گوندى سنوورى ئامێديان بۆردومانكرد
فرۆكهجهنگييهكانى توركيا جارێكى تر به‌هۆكارى بوونى بنكه و باره‌گاكانى په‌كه‌كه به‌شێوه‌يه‌كى دڕندانه و بێ گوێدانه دانيشتووانى سنووره‌كه دوو گوندى قه‌زاى ئامێدييان بۆردوومان كرد.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌سنوورى قه‌زاى ئامێدى به ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك)ـى گوت :” نيوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ هه‌ينى فرۆكهجهنگييهكانى توركيا جارێكى تر به شێوه‌يه‌كى دڕندانه و بێ گوێدانه زيان گه‌ياند به هاوڵاتيانى سڤيل سنوورى هه‌ر دوو گوندى سيانێ ى نزيك چياى گاره و، هه‌روه‌ها چه‌م ڕبهتێ له‌سنوورى ناحييه‌ى چه‌مانكێ ى قه‌زاى ئامێدى به‌هۆكارى بوونى بنكه و باره‌گاكانى چه‌كدارانى په‌كه‌كه بۆردوومان كرد.”
گوتيشى:” تا ئێستا زيانه‌كانى بۆردوومانه‌كه ديار نيه له به‌ر ئه‌وه‌ى ماوه‌يه‌كى كه‌مه بۆردومانه‌كه كراوه، به‌ڵام له‌سنوورى ئه‌و گوندانه‌ى نزيكن له‌و ناوچه‌يه دڵه‌ڕاوكێ دروست بووه له‌لاى هاووڵاتيان.