لەئێران سێ رۆژە خۆپێشاندان و داوای روخانی حكومەت دەكەن

خواكوڕك

بۆ سێهەم  ڕۆژ لەسەریەک ئەهوازیەکان ڕژانە سەرشەقامەکان و داوای دابین کردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان دوایش داوای  ڕوحانی حكومەتی ئێران كرد”.

لەو خۆپێشاندانەی ئەمڕۆ کەلەبەردەم بینای پارێزگای ئەو شارە بەڕێوە چوو هەزاران هاوڵاتی بەشداریان تێیدا کردوو داوای سەرەکیشیان بریتی بوو لە دابین کردنی ئاو کارەباو چارەسەرکردنی ئاریشەی بێکاری و هەژاری لە شارەکە”.

هاوکات داوایان لە کاربەدەستانی شارەکە کرد لە بری درۆ بەڵێنەکانیان بکەنە کردار، چالاکانی مەدەنی ئەو شارە ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خۆپیشاندانەکە ژمارەیەکی بەرچاو هێزی ئەمنی و هەواڵگری هێنرابونە شارەکە و دەزگا سیخوڕیەکانیش بە جلی مەدەنیەوە خزێنرابونە ناو خۆپیشاندەرانەوە و ترسی ئەوەش هەیە لە ڕۆژانی داهاتودا چەندین چالاکی مەدەنی لەسەر ئەو خۆپیشاندانانە بخرێنە زیندانەکانەوە.

Back to top button