هاتنى پاسى گه‌شتيارى بۆ شارى هه‌ولێر قه‌ده‌غه كرا
بەرپرسی بازگەکانی شارى هەولێر ڕايدهگهينێت، سەرجەم بازگەکانی دێن بۆ ناو شارى هەولێر بەڕووی پاسە گەشتیارییەکان دادەخرێن، لە سه‌عات 8 ى شه‌و تاوەکو کاتێکی نادیار بڕياره‌كه ده‌ست به جێ به‌جێ كردنى ده‌كرێت.
موقەدەم سەلام ئیبراهیم، بەرپرسی بازگەکانی هەولێر رايگەیاند “لە کاتژمێر 08:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی،سەرجەم بازگەکانی شارى هەولێر بەڕووی پاسە گەشتییارییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دادەخرێن، ئه‌مه‌ش لەپێناو رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا”.
وه‌ك بەرپرسی بازگەکانی هەولێر گوتيشى “تکا دەکەین، خاوه‌ن پاسهگهشتيارييهكان جۆيان ماندوونهكهن و، ئێمەش ئەزیەت نه‌دەن، چونکە رێگە بە هاتنەناوەوەيان نادرێت له بازگه‌كان بێن بۆ ناوشارى هه‌ولێر”.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ لهشارهكانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون به ڤايرۆسى كۆرۆنا و هه‌روه‌ها ده‌رچوونى حاڵه‌تى نوێ له كۆرۆناى گۆڕاو خه‌ڵكى روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن .