ئەگەر نانی بەیانی نەخۆن، ئەمانە روودەدەن

چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی لەڕێی توێژینەوەیەكەوە گرنگی خواردنی نانی بەیانی ئاشكرا دەكەن و ئاماژە بەوە دەكەن ئەو كەسانەی خواردنی نانی بەیانی پشتگوێ دەخەن، مەترسی ڕەقبونی شادەمارەكان لەلایان زیاد دەكات.

1. ئەو كەسانەی‌ نانی بەیانی ناخۆن زیاتر تووشی كێشەی قەڵەویی و نەخۆشییەكانی دڵ دەبنەوە.

2. كاتێك یەكەم ژەمی بەیانیان پشتگوێ دەخرێت دواتر بەخواردنی نا تەندروست پڕ دەكرێتەوەو تووشی مەترسی زیاترتان دەكات.

3. نەخواردنی نانی بەیانی وا لەمرۆڤ دەكات تووشی برسێتی ببێت و دواتر بەخواردنی ناتەندروست قەرەبووی بكاتەوە، بەمەش تووشی قەڵەوی و نەخۆشی شەكرەو دڵیان دەكات.

Back to top button