وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گه‌یشته‌ تاران

وەزیری دەرەوەی عێراق، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی ئێران گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێكی ناوچەكە بكەن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ یاوەری شاندێك به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتنه‌ تاران و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێران چەند پرسێکى تایبەت بە ناوچەکە تاوتوێ بكه‌ن.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ئەمە دووەمین سەفەر و سەردانی فەرمیی وەزیری دەرەوەی عێراقە بۆ ئێران، فواد حوسێن پێشتر ڕێکەوتی ٣ی٢ی٢٠٢١ سەردانی تارانی کردبوو.

Back to top button