ئەمەریکا هێزەکانى لە عێراق دەخاتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە

دواى یەکەمین گورزى سەربازى ئەمەریکا بۆ سەر گروپە چەکدارەکان لەسەردەمى ئیدارەى بایدندا، هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق دەخرێنە حاڵەتى ئامادەباشیەوە.

بەپێى هەواڵێکى کەناڵى (فۆکس نیوز)ى ئەمەریکى، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەتایبەت هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق، لە چەند ناوچەیەکدا دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

زانیاریەکانى کەناڵە ئەمەریکیەکە باس لەوە دەکات، هێزەکانى ئەمەریکا لە بنکەی ئاسمانی بەلەد و لە باکوری بەغدا، لە کاتژمێر (6:30)ى ئێوارە تا کاتژمێر (5)ى بەیانى، ئەمەش وەک هەنگاوێکی خۆپارێزی و بەرگریکردن لە بەرامبەر ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێک لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە.

دوای بۆردومانە ئاسمانییەکەی ئەمەریکا بۆ سەر دوو گروپی چەکدار لە ناوچەیەکی سنوری نێوان (سوریا – عێراق) و کوژرانی زیاتر لە (20) چەکداری ئەو گروپانە، ئەمەریکا خۆى بۆ ئەگەرى هەر هێرشێکى دیکە ئامادە دەکات.

Back to top button