موقتەدا سەدر سێ جار دیداری بەرهەم ساڵحی رەتكردۆتەوە
بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق سێ جارە داوایی دیداری موقتەدا سەدر دەكات، بۆ سێهەمین جارە لەلایان سەدرەوە، رەتدەكرێتەوە، چاوی پێ بكەوێت.
سەرچاوەیەك لە بەغدا بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، لەلایان سەرۆككۆماری عێراقەوە، بۆ سێهەمین جارە داوا دەكرێت كە سەردانی موقتەدا سەدر بكات، بەڵام لەلایان موقتەدا سەدر رەتكراوەتەوە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی سەرچاوەی خواكوڕك لە بەغدا موقتەدا سەدر لە جاری سێهەم دا ئەوەی بەگوێچكەی بەرهەم ساڵح دا تركاندووە، كە ئەو لەگەڵی كۆنابێتەوە هەر شتێكی هەیە دەتوانێت لەرێگای جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق(حەسەن کەعبی) كە سەر بە رەوتەكەیەتی دابنیشێت.
پێشتریش فراكسیۆنی بەناو هیوا و بەرهەم ساڵح جارێكی تر بۆ دیداری موقتەدا سەدر رەتكرانەوە، ئەوە سێهەمین جارە بەرهەم ساڵح رەتدەكرێتەوە، لەلایان موقتەدا سەدرەوە”.