سەرۆك بارزانی لەگەڵ وەزیری ناوەخۆی عێراقدا باسی دۆخی شنگال دەكات

سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە وەزیری ناوخۆی عێراق كرد، بارودۆخی ئەمنی و دواپێشهاتەكانی عێراق و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی ئەمنی و تیرۆریان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27/2/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق كرد، لە كۆبوونەوەیەكدا بارودۆخی ئەمنی و دواپێشهاتەكانی عێراق و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی ئەمنی و تیرۆر تاوتوێ كران، هەروەها جەخت لەسەر جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كرایەوە.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێكی دیكه‌ی ئەو دانیشتنە بوو.

May be an image of one or more people and indoor

Back to top button