په‌رله‌مانتارێكى پارتى: ده‌بێت خه‌ڵكى زاخۆ بزانێت كێ خاوه‌نى زاخۆيه و كێش دوژمنى زاخۆيه، وه كێيه ده‌ستى سووره به خوێنى خه‌ڵكى زاخۆ
زاخۆ/ ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك : ئەمڕۆ ٢٧ی شوبات، بیست و شەشەمین ساڵیادی تاوانێكی گەورەيه كه بەرامبەر بەخەڵكی زاخۆی دەلال له‌لايه‌ن يه‌كێتيه‌وه ئه‌نجامدرا، په‌رله‌مانتارێكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستانيش له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌لێ:ده‌بێت خه‌ڵكى زاخۆ بزانێت كێ خاوه‌نى زاخۆيه و كێش دوژمنى زاخۆيه، وه كێيه ده‌ستى سووره به خوێنى خه‌ڵكى زاخۆ
له‌و باره‌يه‌وه، موحسن دۆسكى، په‌رله‌مانتارى فراكسيۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان به ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك)ـى ڕاگه‌ياند:” به‌داخه‌وه رۆژێكى زۆر ناخۆش بوو ئه‌ويش يه‌كێك بوو له‌و زنجيره ڕووداوه نه‌خۆشانه‌ى له كوردستان ڕوويداوه له‌و رۆژه خه‌ڵكێكى زۆر بێ گوناح و كاسب كه هيچ په‌يوه‌ندييان به سياسه‌ت و لايه‌نگرى نه‌بوو بوونه قوربانى .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسيۆنى زه‌رد گوتيشى :” به‌ڕاستى تاوه‌كو ئێستا ئه‌و خه‌ڵكه‌ى ئه‌و كارهساتهيان ئه‌نجام داوه نهگيراون و نه‌گه‌يشتوونه‌ته سزاى خۆيان.
دۆسكى ده‌شلێ:” هه‌موو سالێك له‌م ياده دا داوا ده‌كه‌ين ئه‌و خه‌ڵكانه ئاشكرا بكرێن و، بدرێنه دادگا و سزاى خۆيان وه‌رگرنه‌وه، به‌داخه‌وه ده‌بێت نه‌ك ته‌نها خه‌ڵكى زاخۆ به‌ڵكو هه‌موو كوردستانيش بزانێت كێ بوون ئه‌وانه‌ى ئه‌م كارهساتهيان ئه‌نجام داوه دژى خه‌ڵكى زاخۆ و پارتى له‌و سنووره كه خه‌ڵكى بێ تاوان بوونه قوربانى .
ناوبراو ده‌شلێت:” له‌زۆر شوێنى تر‌ى كوردستان به‌داخه‌وه ئه‌م ڕووداوانه ڕوويانداوه، ده‌بێت خه‌ڵكى زاخۆ پێشوازى له‌و خه‌ڵكه نه‌كات كه ده‌ستيان هه‌بووه له‌و كاره‌ساته هه‌ر چه‌نده له‌رووى سياسى و رێكخستن ده‌بێت كوردستان كراوه بێت بۆ هه‌موولايه‌ك، به‌ڵام ده‌بێت خه‌ڵكى زاخۆ بزانێت كێ خاوه‌نى زاخۆيه و، كێش دوژمنى زاخۆى ده‌ڵاله، وه كێيه ده‌ستى سووره به خوێنى خه‌ڵكى زاخۆ .