له‌راپۆرته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا سه‌دان تۆن ده‌رمان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه
خواكوڕك
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێـت، لەو ماوەیەدا هەوڵدراوە ڕێكار و ئیجرائاتی پێویست بەرامبەر دەرمانخانە و كۆگاكانی دەرمان بگیرێتە بەر كە سەرپێچیيان كردووە و بە دەیانیان داخراون و بەشێكیش لە خاوەن دەرمانخانەكان دراونەتە دادگا، تەنها لە شاری هەولێر (101) تەن دەرمان و كەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی چاكسازیه‌كانه‌وه بڵاوكرده‌وه، ته‌وه‌رێكی تایبه‌تی ته‌رخان كردووه به دۆسیه‌ی ده‌رمان و تیایدا هاتووه، بە بڕیاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ژمارە (10) لە ڕێكەوتى 11/7/2016، لیژنەیەكى تایبەت بە كێشەكانی دەرمان پێكهێندرا. لیژنەكە لە ماوەی كاركردنی خۆیدا هەشت دۆسیەی دەرمانی ئامادەكرد و پێشكەشی دەستەی نەزاهە كراون.
لێژنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەنگاوی كرداری دەستیان پێكردووە، بۆ چارەسەری كێشەكانی دەرمان و پێداویستی تەندروستی و بڕیاری پێكهێنانی كۆمەڵێك لیژنەش دەرچووە و بۆ لە مەودواش ئەوانەی لە كوالیتی كۆنتڕۆڵی دەرمان كاردەكەن و نابێت بە هیچ شێوەیەك لە كەرتی تایبەت كاربكەن.