هاووڵاتيانى زاخۆ لهيادى 26 ساڵهى تهقينهوه گهورهكهى ئهو شاره: ئەوەی بەرامبەر بە خەڵكی زاخۆ كرا،زوڵمێكی گەورە بوو لە یادی ناكەين
هاووڵاتيانى زاخۆ، دهلێن: ئەوەی بەرامبەر بە خەڵكی زاخۆ كرا، زوڵمێكی گەورە بوو كە خەڵكی زاخۆ و شۆڕشگێڕانی هەرێمی كوردستان بە گشتی لە یادی ناكەن، هەرگیز یەكێتی نابێت بەو حزبەی پێگەیەكی لە زاخۆدا هەبێت.
سلێمان عهلى ئهترووشى دانيشتووى شارى زاخۆيه به دهزگاى ميديايى ( خواكوڕك)ـى ڕاگهياند:” لە كاتێكدا خەڵكی زاخۆ هاوشێوەی هەموو شارهكانى كوردستان خۆیان بۆ جەژن ئامادە دەكرد ئهو تاوانه ئهنجامدرا، تاوانەكە لە نێو بازاڕی دراوگۆڕینەوە لە زاخۆ ئەنجام درا و جگە لە زیانی گیانی، ژمارەیەكی زۆری دوكان و خانووی خەڵكی وێران كران و زیانێكی زۆریش بەر خەڵكی شۆڕشگێڕی زاخۆ گەیشت.
ناوبراو، گوتيشى :” ئەوەی بەرامبەر بە خەڵكی زاخۆ كرا، زوڵمێكی گەورە بوو كە خەڵكی زاخۆ و شۆڕشگێڕانی هەرێمی كوردستان بە گشتی لە یادی ناكەن، وەك چۆن تاوانەكانی دواتری یەكێتی تا خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر و پیلانەكانی ئێستاش ههيانه لەیاد ناكەن! بەڵام ئەوەی جێگەی داخە، هێشتا تاوانباران بە ئازادی دەسووڕێنەوە و بە سزای گەل نەگەیەندراون.
ئهحمهد حاجيش دانيشتوويهكى ترى شارى زاخۆيه بۆ دهزگاى ميديايى ( خواكوڕك)ـى دهلێ:” رۆژێكى ناخۆش بوو ههرگيز لهيادمان ناچێت ، هەرچەندە هەندێك كەس بەداخەوە ئەو تاوانە دڕندانە و زوڵمە گەورەی یەكێتییان بەرامبەر بە خەڵكی زاخۆ بیرچۆتەوە و شەرم لەوە ناكەنەوە كە ڕێگە بەو حزبە دەدەن كە دەستی بە خوێنی زاخۆییەكان سوورە، بوێریی ئەوەی هەبێت هەوڵبدات جێی پێی خۆی لە زاخۆ بكاتەوە، بەڵام هەموومان لەوە دڵنیاین كە خەڵكی سەربەرزی زاخۆ هیچ كاتێك ئەو تاوانه دڕندانهیهیی ئهو حزبهیان بیر ناچێتەوە و هەرگیز یەكێتی نابێت بەو حزبەی پێگەیەكی لە زاخۆدا هەبێت.”
ئەمڕۆ ٢٧ی شوبات، بیست و شەشەمین ساڵیادی تاوانێكی گەورەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بەرامبەر بە خەڵكی زاخۆی دەلال ڕێك لە كاتژمێر ٩ی بەیانیی ڕۆژی ٢٧ی شوباتی ١٩٩٥، بيست و شهش ساڵ بهر له ئهمڕۆ، بە بڕیاری ڕاستەوخۆی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئۆتۆمبێلێك كە ماددەی (تی ئێن تی) پێوە بەسترابوو، لە زاخۆ تەقێندرایەوە و بەهۆیەوە ٨٧ كەسی بێتاوان لە زاخۆ شەهید كران، ٩١ كەسی دیكەش بریندار بوون.