عێراق: به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ ده‌ست به هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت
له عێراق به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ ده‌ست به هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت له‌لايه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كانديدن بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه برياروايه له‌مانگى 10 ى ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێت.
يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه وێنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كيسه‌ى برنج و قوتويه‌ك دۆشاوى ته‌ماته له تۆره كۆمهلاتييهكان به‌ڵاو بۆته‌وه هه‌يسه‌م جبوورى، سه‌رۆكى ليژنه‌ى داراييه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه،” كيلۆيه‌ك برنج و قوتوييهك دۆشاوى ته‌ماته به هه‌ڵواسينى وێنه‌كه‌ى له‌سه‌ر دابه‌شى ده‌كات به‌سه‌ر ماڵ و خانه‌واده هه‌ژاره‌كان .
چاودێرانيش ده‌لێن : هەڵمەتی هەڵبژاردن لە عێراق بە دابەشکردنی کیلۆیەک برنج و قوتویەک دۆشاوی تەماتە بەسەر هەژارەکاندا دەستیپێکرد.
ده‌شلێن : ” زۆرینەی خەڵکی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەژارن، بۆیە هەموکات ئەم جۆره‌يان سەر دەگرێت، و ده‌نگى باش به‌ده‌ست دێنن.”