مه‌سرور بارزانى بۆ ئاژانسی فرانس 24 : داعش خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به وردی چاودێری چالاكی و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی بكات
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس24 رایگه‌یاند، گومانی تێدا نییه، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له فڕۆكخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، په‌لامارێكی تیرۆرستی بوو. ده‌شلێ:رێكخراوی داعش سوود له‌و بۆشاییه ئه‌منییه وه‌رده‌گرێت، كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان درووست بووه.
مه‌سرور بارزانی، له‌میانه‌ی دیمانهیهكهدا گوتی: ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه كرایه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك كه‌س شه‌هید و بریندار بوون، گومانی تێدا نییه كه په‌لامارێكی تیرۆریستی بوو
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گوتیشی: لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه هه‌نگاوی باشی ناوه و له زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه چ لایه‌نێك له پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه بووه.
مه‌سرور بارزانى ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی له ناوچه‌كه دروستكردووه، داعش خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یه”.
وه‌ك مه‌سرور بارزانی ڕايگه‌ياند: رێكخراوی داعش سوود له‌و بۆشاییه ئه‌منییه وه‌رده‌گرێت، كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان درووست بووه و توانیویه‌تی چه‌كداری زیاتر بباته ناو ریزه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی و تا ئێستا چه‌ندین كرده‌وه‌یان له دژی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه، له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا هاووڵاتیانی سڤیلیش ده‌كه‌نه ئامانج، بۆیه داعش تائێستاش كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به وردی چاودێری چالاكی و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی داعش بكات.
مه‌سرور بارزانی باسی ئه‌وه‌شی كرد، پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” به‌رپرسه له هاتنی هێزه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌كه و پێویسته چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكانیش بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجامی بدات، ئه‌و سه‌ردانه‌ی به مێژوویی وه‌سف كرد و ده‌لێ: ئه‌و سه‌ردانه‌ی پاپا رێزلێنانێكه نه‌ك ته‌نیا بۆ مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌ڵكو بۆ پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی هیوای خواست، ئه‌و سه‌ردانه‌ی پاپا فرانسیس ببێته هۆی پشتیوانییه‌كی زیاتری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره‌كانی ناوخۆ.