هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق خرانه حاله‌تی ئاماده‌باشی
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر كه له لایه‌ن گرووپێك چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی هه‌ولێر كران، ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ئه‌لبو كه‌مالی سوریا هێرشی كرده سه‌ر 11 پێگه‌ی میلیشاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و به هۆیه‌وه ده‌یان چه‌كدار كوژران، له دوای هێرشه‌كه‌ش گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند كه دۆخه‌كه هه‌ستیاره و هێزه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق خراونه‌ته حاله‌تی ئاماده باشی.
وەین مۆراتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی له‌و باره‌یه‌وه رایگەیاندووه، ” له دوای رووداوه‌كه بۆ ماوەیەکی کاتی ئاستی هۆشیاریمان بەرزکردووەتەوە بۆ پارێزگاریکردن لەو هێزانەی لە ناوچەکەدا بڵاومانکردوونەتەوە، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ئامادەییەکی رۆتینییە و هاوپەیمانان بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخە جیاوازەکان دەیگرنەبەر”
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به كه‌نالی فۆكس نیوزی راگه‌یاندووه كه بەڵێندەران لە بنکەی ئاسمانیی بەلەد، ئەو شوێنەی هەفتەی رابردوو بە چەند مووشەکێک کرایە ئامانج، هۆشدارییان پێدراوە و بە وریاییەوە مامه‌له بكه‌ن. و وه پارێزگاریکردن لە هێزی هاوپەیمانان کاری لەپێشینەیە و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریش کارێکی ژیرانە و لەجێیە.”